بەگوێرەی نوێترین ئامار کە دەسەڵاتدارانی پاکستان بڵاویانکردوەتەوە،
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە باکوری
پاکستا، تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێردا لانیکەم 164 کەس گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان هاوڵاتی دیکە بێسەروشوێنن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ هەینی لە نوێترین ئاماردا کە دەسەڵاتدارانی
پاکستان بڵاویانکردوەتەوە، تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێردا بەهۆی لافاوەوە 164 کەس گیانیان
لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای وەرزی بارانبارینەوە تا کۆتایی
مانگی حوزەیران گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتە
نزیکبوەتەوە لە 500 کەس.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی بەڕێوەبردنی کارەساتی پارێزگای پەختونخوا، تەنها لەو پارێزگایە لانیکەم 150 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
هەروەها لە کشمیر و لەو ناوچەیەی کە لەلایەن پاکستانەوە
بەڕێوەدەبرێت، 9 کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش لە ناوچەی گەشتیاریی گیلگیت-بالتستان
گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە، هەلیکۆپتەرێکی فریاگوزاری پاکستانی ئەمڕۆ هەینی لەکاتی بەهاناوەچونی هاوڵاتییان کەوتوەتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی کە
پێنج کەس بون گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی وڵاتەکە
ئاماژە بەوە دەکەن ئاماری گیان لەدەستدان بەرزتردەبێتەوە و تا ئێستا بە دەیان
هاوڵاتی دیکە بێسەروشوێن و چەندین گوند چۆڵکراون.
111 جار خوێندراوەتەوە