دوای بەردەوامی قەیرانە داراییەکانی نێوان هەرێم وبەغدا،
بڕیاردرا هەفتەی داهاتو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکات ، بۆپرسی موچەش
جارێکی دیکە وەفدی هەرێم دەچنەوە بەغدا .
هەواڵ؛ KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن رایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ
لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق ڕیکەوتن کرا کە
هەفتەی داهاتو هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە دوای زیاتر لە دو ساڵ ڕاگرتنی.
دەربارەی بەرهەمهێنانی نەوتیش ،بەپێی زانیارییەکان لە
ئێستادا نزیکبۆتەوە لە 200 هەزار بەرمیل نەوت و پێشبینیش دەکرێت تا هەفتەی داهاتو کاتی
دەستپێکردنەوە ببێتە 220 هەزار بەرمیل نەوت وبڕی 170 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت
ئەوەی دەمێنیتەوە بۆ هەرێم دەبێت.
هەر بە پێی زانیارییەکانی
پەیامنێری کەی ئێن ئێن وەزارەتی دارایی ئامادەیی خۆیی دەربڕیوە هەفتەی داهاتو 120
ملیار دینارەکە ڕادەستی فیدڕاڵ بکات.
پەیامنێری کەی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەشکرد، وابڕیارە ڕۆژی
یەکشەممە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامبدرێت وتێیدا بڕیاربدرێت بۆ
خەرجکردنی موچەی هەرێم گەرهیچ گرفتێکی نوێ لە نێوان عێراق وهەرێم دروست نەبێت.
هاوکات، دوای
دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هەفتەی داهاتو وەفدی هەرێم جارێکی دیکە بۆ دانوستان
وگفتوگۆکان وموچەی مانگەکانی دیکە دەچنەوە بەغدا .
سلێمانی - بڕیار نامیق
681 جار خوێندراوەتەوە