پارتی و یەكێتی : مانگی داهاتو پەرلەمان كارا دەبێت

KNN : Kurdish News Network
07:25 - 14/08/2025
کوردستان
+
-

پاش كۆبونەوەی ئەمڕۆیان هەریەك لە پارتی و یەکێتی لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، هەردوولا هاوڕا بوون بۆ ئەوەی مانگی داهاتوو خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کار و چالاکیی ئاسایی و یاساییی خۆی بکات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 14ی ئابی 2025، لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر، هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیێندراوێکی هاوبەش، هەردوولا لەکۆبوونەوەکەدا جەختیان کردەوە کە؛ لەژێر رۆشناییی ئەو بنەما و پرنسیپانەی لە دیدگای هاوبەشی نێوان هەردوولادا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و ئەو هەنگاوانەی نراون لەپێناو ڕێکخستنی کاری

هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتووی حوکمڕانیی کوردستان، بەرەوپێشچوونی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە،  هەروەها باس لە هەنگاوە کردەییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیە کراوە.

 

 بەپێی هەمان راگەیەنراو بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و ئەو پێشهاتانەی لە ئارادان، بۆ رێزگرتن لە ویست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان و ئەو بەڵێنانەی هەردوولا بە جەماوەری خۆیان دابوو ؛ هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر

 

ئەوەی کە پێویستە هەوڵی چڕ و جددی بدرێت بۆ ئەوەی مانگی داهاتوو، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کار و چالاکیی ئاسایی و یاساییی خۆی بکات و هەنگاوەکانی تری پێکهێنانی کابینەی نوێ بەردەوام بن.

72 جار خوێندراوەتەوە