خامەنەئی پشتیوانیكردنی خۆی بۆ گفتوگۆكانی تایبەت بەبەرنامە ئەتۆمیەكەی وڵاتەكەی ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
05:27 - 14/08/2025
کوردستان
+
-

 رابەری باڵای ئێران خوازیاری دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی پەیوەست بەدۆسێی ئەتۆمی وڵاتەكەیەتی لەگەڵ خۆرئاوا.

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەزر بڵاویكردەوە ؛ كە عەلی خامەنەئی توانیویەتی لەئاستی ناوخۆی وڵاتەكەیدا سەرباری ناكۆكیەكان كۆدەنگی بەدەستبهێنێت لەبارەی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی پەیوەست بەدۆسێی ئەتۆمی وڵاتەكەی لەگەڵ خۆرئاوا بۆ ئەوەی ئێران وەك خۆی بمێنێتەوە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە ؛ كە سەركردایەتی ئێران گەیشتونەتە ئەو باوەڕی روو بەرووبونەوەی سەربازی تێچوەكەی زیاترە بۆیە باشترین چارەسەر دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكاو خۆرئاوا.

 

هەفتەی رابردوو هەریەك لەدۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو بینیامین نەتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل جەختیان كردەوە كە بێ دوو دڵی هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران دەستپێدەكەنەوە گەربێتو تاران دەست بەپرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم بكاتەوە.

73 جار خوێندراوەتەوە