ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێزی
نوێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا چونەتە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا،
ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو هێزانە لە هەرێمی
کوردستانەوە هاتون.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ
لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردوە، هێزیكی
هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا کە زیاتر لە 20 بەرهەڵگر چەک و پێداویستی لۆجستیان
پێبوە، لە هەریمی کوردستانەوە هاتونەتە ناو خاکی سوریا و لە حەسەکە جێغیر کراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو هێزە لە دەروازەی سنوری
ئەلوەلید بەزاندوە هاتونەتە ناو سوریا و و ڕاستەوخۆ بەرەو بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
لە حەسەکە بەڕێکەوتون.
جگە لەم کاروانەی ئەمڕۆ، دوو ڕۆژ لەمەوبەر
کاروانێكی دیکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کە خۆیان لە سەرباز و چەک و پێداویستی لۆجستیان پێبوە چونەتە بنکەی ئەمەریکا لە حەسەکە، ئەم ئاڵۆگۆرکردنەی
هێز لە هەریـی کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پەیوەستە بە بەردەوامی چالاکییە سەربازییەکانی ئەمەریکایە لە
ناوچەکەدا.
ئەمە لە کاتێكدایە، لە دوای گرژییەکانی چەند
رۆژی رابردو، لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و سوپای سوریا لە ئێستادا هەردو لا لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و
نە هێشتنی گرژییەکان.
933 جار خوێندراوەتەوە