وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەتوندی ناڕەزایی خۆی دەربڕی بەرامبەر
هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلی گەورەو فراوانكردنی جوگرافیای
وڵاتەكەی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەنراوێكیدا بڵاویكردوەتەوە؛ لێدوانەكانی
بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە هەوڵی فراوانخوازی وڵاتەكەیان پێویستی بەجوڵەیەكی
بەپەلە و هەڵوێستی عەرەبی و نێو دەوڵەتی هەیە بۆ سنورداركردنی ئەو خواستە كە
دەبێتە هۆی لەباربردنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەكەدا.
لەراگەیەنراوەكەدا جەختكراوەتەوە كە لێدوانەكانی بەرپرسانی ئیسرائیل
ئیسنفزاێكی ئاشكرای تەلئەبیبە بەرامبەر سەروەری دەوڵەتان و پێشێلی یاسا
نێودەوڵەتییەكان.
ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق دوای لێدوانێكی بنیامین
نەتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل هات كە تیایدا جەختی لەسەر دیتنی بەدیهێنانی ئیسرائیلی گەورە كردەوە كە لەرێگەی ڕێڕەوی
داوداوە فراوانخوازی ئیسرائیل بەرەو ئوردن
و سوریاو عیراق و سعودیەو روباری نیل و فورات درێژ دەبێتەوە.
558 جار خوێندراوەتەوە