بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە
هەولێر بە
کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە قۆناغی دوەمی پرۆسەی بە
ئەلکترۆنی پسولەی خۆراک دەستپێدەکات و
منداڵانی تازە لەدایک بو وە ئەوانەی تازە خێزانیان پێکهێناوە دەتوانن تۆماربکرێن
هەواڵ: KNNC
سیامەند قادر،
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە هەولێر رایگەیاند: تا ٢٥ ی ئەممانگە
وادەی تۆماری ئەلکترۆنی پسولەی خۆراک بەردەوام دەبێت و لەدوای ئەوە دەبێت بە پارە.
وتیشی: وەزارەتی
بازرگانی عێراق رایاندگەیاندوە لە قۆناغی دوەمدا کە لەهەمان ئەو ئەپڵیکەیشنە
ئەلکترۆنییە قۆناغی یەکەمدا دەبێت ناوی منداڵانی تازە لەدایک تۆماردەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،
جیا لە منداڵی تازە لەدایک بو ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیریانکردوە دەتوانن لە
قۆناغێ دوەمدا خۆیان جیابکەنەوە لە لە خێزانی باوکیان.
رونیشکردوە تازە
هاوسەران دەبێت لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە بەڵگەنامەی هاوسەرگیری و کارتی نیشتیمانی
و کارتی زانیاری بەسکان کراوی تۆماربکەن لەگەڵ دەستنیشانکردن و تۆمارکردنی
زانیاری ئەو بریکاری خۆراکەی دەیانەوێت
لەوێوە بەشەخۆراک مانگانە وەربگرن
1456 جار خوێندراوەتەوە