وەك لەڕونكردنەوەكەداهاتوە؛ ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەكی نەناسراو بەناوی
چاودێری كۆمەڵایەتی و وەزارەتمانەوە پەیوەندی بەخانەوادەی خاوەن پێداویستی تایبەتەكان
دەكات بەمەبەستی دابین كردنی مووچەی كەم ئەندامی وچاودێری كۆمەڵایەتی .
هەروەها داوای ناردنی كارتی نیشتیمانی و زانیاری و پێدانی ژمارە و ناوی خەڵكی
تر دەكات، كە خاوەن پێداویستی تایبەت یان نەخۆش یان كەسانی بەساڵاچوویان هەبێت و
دواتر بەناوی ئەوانەوە پەیوەندی بەو خانەوادانە دەكات و داوای كارتی مۆبایل و تەحویل
كردنی دەكات، كە بەداخەوە ژمارەیەك هاوڵاتی زەرەرمەندی ئەم فێڵ كردنە بوونەتەوە.
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەڕونكردنەوەكەیدا جەختیكردوەتەوە كە وەزارەتەكەیا ن ئاگاداری ئەم
بابەتە نیە و ئەمە بەشێكە لە فێڵ كردن وبەرامبەر بەم فێل كردنەی ئەم گروپانەش رێكاری
یاسایی دەگرنە بەر.
169 جار خوێندراوەتەوە