قائیمقامی قەزای دوکان بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، هاوڵاتییەک هەڵیکوتاوەتە
سەر ماڵە خەزورانی و دەستڕێژی گولـلەی لێکردون، دوو کەسی لێیان کوشتوە و دووی ترشی لێبریندار كردون، وتیشی هێرشبەرەكە تەقەی لە خۆی كردوەو بە سەختی بریندار بوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەمە، پەیامنێری کەی ئێن ئێن رایگەیاند، لە روداوێکی تەقەکردندا
لە گوندی قەمچوغە لە قەزای دوکان ، پێنج کەس بونەتە قوربانی و هۆکاری روداوەکەش کێشەی کۆمەڵایەتیی بوە.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کە پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە زاری قائیمقامی قەزای دوکانەوە دەستی کەوتوە، یەكێك لەكوژراوەكان هاوسەری بکوژەکەیە و ئەوی
دیکەش هاوڵاتییەکە، کە میوان بوە لەماڵەكەدا.
ئەوەشی خستەڕو، هێرشبەرەكە ، منداڵێك و خەسوشی بریندار كردوە و دواتریش بکوژ گوللەیەکی بەسەری خۆیەوە ناوە و بە سەختی بریندارە .
لە
ئێستادا هێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنی روداوەکە و لێکۆلێنەوەیان دەستپێکردوە.
سلێمانی - بڕیار نامێق
1719 جار خوێندراوەتەوە