وەزارەتی تەندروستی کوەیت
ڕایگەیاندوە، لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوەوە تا ئێستا، شەپۆلێکی نەخۆشکەوتن بەهۆی خواردنەوەی ماددە کهولییەکانەوە ڕویان لە نەخۆشخانەکان کردوە، تا ئەمڕۆش مامەڵەیان لەگەڵ 63 حاڵەتی ژەهراویبون
بە کحول کردوە، کە 13 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە،
وەزارەتی تەندروستی کوەیت رایگەیاندوە، بەهۆی خواردنەوەی کحولی خراپەوە، ژمارەیەکی
زۆر هاوڵاتی ژەهراوی بون و ڕەوانە
نەخۆشخانەکان کراون.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە
کردوە کە ژەهراویبوونەکان لە ئەنجامی خواردنەوە خواردنەوە پیسبوەکان بە میتانۆل بوە.
وەزارەتەکە ڕونیشیکردەوە،
توندی نیشانەکانی کەسە ژەهراویبوەکان جیاوازە، ژمارەیەکیان پێوستیان بە خەواندن هەبوە لە
یەکەکانی چاودێری چڕ.
هەروەها سی و یەک حاڵەت پێویستیان بە بەکارهێنانی ئامێری
هەناسەدان هەبوە، بیست و یەک حاڵەت تووشی
کوێربونی هەمیشەیی یان تێکچونی بینین بون.
ئەمە جگە لەوەی تا ئێستا
سیانزە حاڵەتی مردن تۆمارکراوە بەهۆی
خواردنەوەی ماددە کهولییەکانەوە، کە سەرجەمیان خاوەن ڕەگەزنامەی ئاسیاین.
191 جار خوێندراوەتەوە