میدیایهكی ئهمریكی بڵاویكردهوه؛بڕیاره بهم نزیكانه بهبهشداری ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ترەمپ کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە نێوان ئەمەریکا، ئیسرائیل
و قەتەر لە شاری نیویۆرک بەڕێوە بچێت .
هەواڵ:KNNC
ماڵپەڕی ئاکسیۆس ئاماژهی
بهوهكردوه ، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاشتیی غەززە،
بەتایبەتی پرسی چەکداماڵینی حەماس و گواستنەوە بۆ قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە لهخۆدهگرێت.
جهختیشكراوهتهوه ئەمە بە بەرزترین ئاستی کۆبوونەوەی نێوان ئەو
سێ وڵاتە دادەنرێت لە دوای ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە، کە تێیدا قەتەر ڕۆڵێکی
سەرەکی وەک نێوەندگیر دەبینێت.
لایخۆشیهوه بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، لهماوهی ئهم مانگەدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆببێتەوە و ئاماژهی بهوهشكرد کە جێبەجێکردنی بەشێک لە پلانە ئەمەریکییەکە بۆ غەززە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری دەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ، گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر قۆناغی داهاتووی ئەو پلانەی کە کۆشکی سپی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە دایڕشتووە.
81 جار خوێندراوەتەوە