له‌ساڵیادی رووخانی رژێمی پێشوی سوریا‌و هاتنه ئارای قۆناغی نوێی
راگوزه‌ر له‌و وڵاته ، پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی دۆخی ئه‌و وڵاته به‌شڵۆق ناوده‌به‌ن.
هەواڵ:KNNC
لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه له‌پێشێلكارییه‌كانی
مافی مرۆڤ له‌سوریا له‌راگه‌یه‌نرارێكیدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه،هێشتا كۆمه‌ڵێك ئاڵنگاری
له‌ئارادان و سوریا به‌ده‌ست نه‌بونی ئاسایش و بونی توند‌و تیژییه‌وه گیرۆده‌یه.
هه‌رچه‌نده له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ستایشی گه‌لی سوریا كراوه له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ناویه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و تاوان و پیشێلكاریانه‌ی كه له‌چه‌ند ده‌یه‌ی
رابردودا ئه‌نجامدراون له‌هه‌مان كاتدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و رووداوه ی‌ڕ له‌توندوتیژانه‌شی
كردوه كه له‌ناوچه‌كانی دروزو عه‌له‌وییه‌كان روویانداوه.
هاوكات لیژنه‌كه لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژەی
بەوە کردووە کە دۆخی قۆناغی راگوزه‌ری له‌سوریا دۆخێكی شڵۆق و ناهه‌مواره‌و به‌شێك
له‌هاوڵاتیان ترسیان هەیە لە سەلامەتی ئێستایان.
149 جار خوێندراوەتەوە