عەباس عەراقچی: ئەمەریکا نیازی پاک نییە

KNN : Kurdish News Network
03:10 - 08/12/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئێران هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بە گەورەترین پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناودەبات و دەڵێت هەرچەندە باوەڕمان بە ئەمەریکا نییە بەڵام ئامادەی دانوستانین.

 

هەواڵ:KNNC


عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەژێر و پارێزبەندیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدان، هەر بۆیە ئەو هێرشەی کە کراوەتە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانیان، گەورەترین پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.


لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێرانیش ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر چی ئەوان گومانیان لە نیازپاکیی ئەمەریکا هەیە و جێگەی متمانەنین، بەڵام ئێران دەرگای بۆ دیپلۆماسی دانەخستوە، ئەویش بە مەرجی دادپەروەریی و هاوسەنگیی.

عيرقچی وتی تاران مافی خۆیاتی باوەڕ بە ئەمەریکا نەکات، چونکە ئەوان لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 و کشانەوە و لە شەڕی 12 ڕۆژەشدا پشتیوانی ئیسرائیلبوون لە هێرشەکانی بۆسەر تاران، دانوستان جیاوازە لە سەپاندن و دیکتاتۆریی، ئێمەش دڵنیانین لەوەی ئەوان بەڕاستی دانوستانیان دەوێت یان دەیانەوێت خۆیان بسەپێنن.

لە بەشێکی قسەکانیدا ئامادەیی تارانی بۆ سنوردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم دەربڕی، بەو مەرجەی ئەمەریکا سزاکان هەڵبگرێت و دان بە بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتیانەکەی ئێراندا بنێت...

126 جار خوێندراوەتەوە