میدیاکانی فەلەستین بڵاویانکردوەتەوە، ژمارەی
کوژراوانی ئەمڕۆی غەززە بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە گەشتوەتە 89 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش لە 24 کاتژمێری ڕابردودا زیاتر
لە 400 بریندارن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە،
میدیاکانی فەلەستین ئاماری کوژراوان و بریندارانی کەرتی غەززەیان بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە .
بەگوێرەی ئەو
ڕاپۆرتانەی بڵاویانکردوەتەوە، تەنها ئەمڕۆ 89 کەس بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە
کوژراون، ئەمە جگەلەوەی هەشت هاوڵاتی دیکە
بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە، کە سیانیان منداڵ بون.
بەمەش کۆی گشتی ئەو
کەسانەی بەهۆی برسێتییەوە لە غەززە گیانیان لەدەستداوە گەشتە235 کەس، کە 106 یان
منداڵن.
شەڕی غەززە 677 رۆژی تێپەڕاند و لە سەرەتای شەڕەکەوە
تا ئێستا جگە لە کوژراوان و بریندارەکانی ئیسرائیل، لانیکەم 61 هەزار و 722 کەس کوژراون و 154 هەزار
و 525 کەسیش بریندار بون.
59 جار خوێندراوەتەوە