ئاژانسی سانای وڵاتی سوریا بڵاویکردوەتەوە، دیمەشق و ئەنقەرە ڕێککەوتنێکی هاوبەشی سەربازیان واژۆکرد، کە
ئامانج لێی بەرزکردنەوەی تواناکانی سوپای سوریا و پەرەپێدانی دامەزراوە و پێکهاتەکەی
سوپاکەیە، کە تەمەنیكی وای نییە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە،
ئاژانسی سانا بڵاویکردوەتەوە، سوریا و تورکیا ڕێکەوتنێکی هاوبەشی
بەرگریان واژو کرد و ڕێککەوتنەکە بریتییە لە پاڵپشتیکردنی چاکسازیی هەمەلایەنەی کەرتی
ئەمنی و ئاڵوگۆڕی کارمەندانی سەربازی بۆ بەشداریکردن لە خولی ڕاهێنانی تایبەتمەند.
وەزارەتی بەرگری تورکیاش ڕایگەیاند، یاشار گولەر
وەزیری بەرگریی نیشتمانی لەگەڵ موحەف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگری سوریا و ئەسعەد شەیبانی
وەزیری دەرەوەی سوریا و حوسێن سەلامە سەرۆکی هەواڵگری سوریا کۆبوەوە.
دوای کۆبونەوەکەش وەزیرانی بەرگری تورکیا و سوریا
یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لەسەر مەشق و ڕاوێژکاری سەربازی واژۆ کردوە.
ڕاهێنان لەسەر کارامەیی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر
و پاککردنەوەی مین لەخۆدەگرێت، جگە لە پێشکەشکردنی هاوکاری تەکنیکی بۆ پاڵپشتیکردنی
مۆدێرنکردنی سیستەمی سەربازییش بەشێکە لە ڕێکەوتنەکە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئامانجی ڕێککەوتنەکە ڕاهێنانی کارمەندانی سوپای
سوریایە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و کەمکردنەوەی مەترسی پێشێلکارییەکان کە ڕەنگە
لەلایەن بەشێک لەو گروپانەوە ئەنجامبدرێن کە لە ئێستادا لەناو سوپادا جێیانکراوەتەوە.
417 جار خوێندراوەتەوە