كۆتایی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ ئێران تاوەكو دۆسێ ئەتۆمییەكەی یەكلابكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:52 - 13/08/2025
جیهان
+
-

لەنامەیەكی هاوبەشدا كە ئاراستەی نەتەوە یەكگرتوەكان كراوە ، هەریەك لە فەرەنساو بەریتانیاو ئەڵمانیا  ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ كاراكردنەوەی میكانیزمی سەرلەنوێ سەپاندنی سزا بەسەر ئێران لەئەگەری نەگەیشتن بەڕێككەوتن لەبارەی دۆسێی ئەتۆمی ئەو وڵاتە.

هەواڵ؛ KNNC

لەنامەكەدا وەزیرانی دەرەوەی ئەو سێ وڵاتە جەختیان لەسەر چارەسەری دیپلۆماسی كردوەتەوە و ئەوەشیان دوپاتكردوەتەوە ، ئەگەر تاران بەر لەكۆتایی ئەم مانگە هەوڵی چارەسەركردنی دۆسێ ئەتۆمییەكەی نەكات ئەوا ئامادەن سەر لەنوێ سەرجەم سزا نێو دەوڵەتیەكان بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێننەوە.

 

پێشتر تاران بەڵێنی دابوو  وەڵامێکی گونجاوو لەبار پێشکەش بکات ، ئەگەر بێتو وڵاتانی بەشداربوی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران كە ساڵی2015  واژۆی لەسەر كراوە  ، بە میکانیزمی "سناپپاک" سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا بسەپێننەوە.

58 جار خوێندراوەتەوە