دوای ئەوەی مێردمنداڵێکی دانیشتوی هەرێم، دەگاتە ئیتاڵیا و نزیکەی دوو
هەفتە چارەنوسی نادیار دەبێت وپەیوەندی بە خانەوادەکەیەوە نامێنێت، جوانڕۆ محەمەد پەرلەمانتارلە
فراکسیۆنی گۆڕان بەدواداجونی بۆ دەکات و لە ماوەی حەوت ڕۆژدا بە هاوکاری چەند
لایەنێکی دیکە مێرمنداڵە 13 ساڵانەکە بە خانەوادەکەی شادەکەنەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، جوانڕۆ محەمەدی پەرلەمانتارلە فراکسیۆنی گۆڕان، بە دیجیتاڵ
میدیایی کەی ئێن ئێن ڕاگەیاند، توانیویانە بە هاوکاری مانگی سوری ئیتاڵی، ئەحمەد نوری و هەوراز باباجان،
مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵان، کە نزیکەی دوو هەفتە بێ سۆراخ بو، بە خانەوادەکەی شادبکەنەوە.
ناوبراو باسی لەوەشکرد کە مێرمنداڵەکە خەڵکی
سنوری دەڤەری راپەرینە و ڕێگەی کۆچی گرتبوەبەر و گەشتبوە ئیتاڵیا و چارەنوسی نادیار
بو، بەجۆرێک هیچ پەیوەندیەکی بە خانەوادەکەیەوە نەمابو.
جۆانڕۆ محەمەد
دەشڵێت؛ دوای بەگەرخستنی پەیوەندییەکانیان و بە هەوڵی مانگی سوری ئیتاڵی و ئەحمەد نوری
هەوراز باباجان توانیویانە بە خانەوادەكەی شادی بكەینەوە.
دوای دۆزینەوەی مێرمنداڵەکە، توشی کێشە و گرفتی
یاسای ببو، ئەوان توانیویانە بۆی چارەسەربکەن بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە هەرێم
و بە خانەوادەکەی شادببێتەوە. جوانڕۆ محەمەد ئەمەشی وت.
لەبارەی ناوی
مێرمنداڵەکەوە ئاماژەی بەوەدا خانەوادەکەی ویستیان بوە ناوی ئاشکرا نەکرێت و ئەوانیش
ڕێزیان لەو داخوازییەیان گرتوە ، ئەوەی گرنگە شادبونەوەیانە بەیەکتری.
هەروەها جەختی
لەوەکردەوە چیرۆکی ئەم مێرمنداڵە، چیرۆکی 100دان هاوڵاتی دیکەی هەرێمە کە لە سایەی ئەو بێ ئومێدی و نادادییەی لە هەرێم دروستکراوە لەلایەن دەسەڵاتی بێباکەوە، ڕێگەی مان و نەمانی کۆچ دەگرنەبەر بە مەبەستی
ژیانێکی شایستەتر.
348 جار خوێندراوەتەوە