وەزیری دەرەوەی میسر، پێشنیازیكی
نوێ بۆ بەڕێوەبردنی غەززە دەخاتە ڕو، داوادەکات کەرتەکە لەلایەن 15 هاوڵاتیی مەدەنی و لێهاتوی فەلەستینییەوە بۆ ماوەی شەش مانگ بەڕێوە ببردرێت، دژی ئاوارەکردنی دانیشتوانی
کەرتەکەش دەوەستێتەوە و دەڵێت؛ ڕێگری لە ئاوارەبوینان دەکەین
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێ شەممە وەزیری
دەرەوی میسر، بەدر عەبدولعاتی پێشنیارێکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە خستەڕو و لە
پێشنیازەکەیدا هاتوە؛ ئیدارەی کەرتی غەززە لەلایەن "15 کەسی بێچەک و تەکنۆکراتی دانیشتوی غەززە و لەژێر چاودێری دەسەڵاتی فەلەستیندا بۆ ماوەی شەش
مانگ بەڕێوەی بەرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، قاهیرە
لەگەڵ قەتەر و ئەمەریکا کاردەکات بۆ زیندوکردنەوەی ئاگربەستی 60 ڕۆژە لە غەززە و
هەوڵدەدەن بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ و بە دیهێنانی ئاشتی.
لەبارەی
بارمتەکانیشەوە، ناوبراو رایگەیاند، هەوڵدەدەن بۆ ئازادکردنی هەندێک لە بارمتە ئیسرائیلیەکان
و زیندانییە فەلەستینییەکان، هەروەها ڕێگەدان بە چونەژورەوەی
هاوکاریەی مرۆیەکان بە بێ بەربەست بۆ ناو غەززە.
سەبارەت بە داواکارییەکانی
حەماس بۆ دانانی چەکەکانی، وەزیرەکەی میسر وتویەتی؛ "دروستکردنی ئاسۆیەکی سیاسی
بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین ئەوەیە کە گەرەنتی یەکگرتویی و تایبەتمەندیی کۆنترۆڵکردنی
چەک لەلایەن دەوڵەتەوە دەکات".
بەدر عەبدولعاتی، ڕەخنەی لە پلانی
ئیسرائیل گرت بۆ ئاوارەبونی فەلەستیەنیەکان
و دەڵێت؛ هیچ پاساوێکی یاسایی و ئەخلاقی نییە بۆ ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان لەسەر
خاکەکەیان و تەواوی هەوڵدەدەین بۆ ڕێگریکردن لەو پلانە و ناهێلێن ئاوارەببن.
369 جار خوێندراوەتەوە