هۆشداری دەدرێت و ناویان لە پسولەی خۆراکدا دەسڕێتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:44 - 12/08/2025
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراك لەهەولێر ڕایدەگەیەنێت: " ئەگەر هاوڵاتی كەمتەرخەم بێت لەسەردانی كردنی بۆلای بریكارەکانی خۆراک، ئەوا ناوی لەپسوڵەی خۆراك دەسرێتەوە.

 

هەواڵ: KNNC

بەرێوبەرایەتی بازرگانی و کەل و پەلی خۆراکی هەولێر راگەیەندراویێكی بڵاو کردەوەو دەڵێت: هەر بریكارێك لەشوێنی دابەشكردنەكەی ( دوكان یاخود ماڵ) بەشەخۆراكی مانگەكانی پێشوتر ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراك لەهەولێر لە راگەیەندراوێکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، هەر بریكارێكی خۆراك كەمتەرخەم بێت لەهەڵگرتنی بەشە خۆراك بەهەر هۆكارێك بێت، سزا دەدرێت.

 

 

بەڕێوەبەرایەتییەكە لەڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنەیەك پێكهێنراوە كە لەلایەن چاودێری بازرگانی عێراق سەرپەرشتی دەكرێت، لەناكاو سەرانی بریكارەكاین خۆراك دەكەن، هەر بریكارێك لەشوێنی دابەشكردنەكەی ( دوكان یاخود ماڵ) بەشەخۆراكی مانگەكانی پێشوتر ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت."

 

بەرێوبەرایەتیەکە رونیشیکردۆتەوە " ئەگەر هاوڵاتی كەمتەرخەم بێت لەسەردانی نەكردنی بۆلای بریكار، ئەو ناوی لەپسوڵەی خۆراكدەسرێتەوە."

 

 

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر دەڵێت،" لەهەمان كاتدا لیژنەكە سەردانی ماڵان دەكەن و لەوەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە پرسیار لەهاوڵاتی دەكرێت و لەهەر كێشەیەك بەدواداچون دەكرێت."

301 جار خوێندراوەتەوە