سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە كەی ئێن ئێنی راگەیاند، 48 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لە داهاتی سلێمانی
بۆ تەواوکاری 120 ملیار دینارەکە ئامادەیە و هەرکات وەزارەت ئاگادار کرایەوە دەخرێتە
سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
هەواڵ: KNNC
.
سەبارەت بە بابەتی نەوت ئاماژەی بەوەکردووە، 130 هەزار بەرمیل نەوت
ئامادەیە و دەتوانن 80 هەزار بەرمیل هەناردە بکەن، بەڵام قەرزی کۆمپانیاکان کە ملیارێک
دۆلارە کێشە سەرەکییەکەیە لەگەڵ کرێی گواستنەوەی نەوت، تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو
چارەسەری گرفتی کۆمپانیاکان دەکرێت و بەغدا لە 10رۆژی کۆتایی ئەم مانگەدا بڕیاری خەرجکردنی
مووچەی مانگی شەش دەدات.
هاوکات سەرچاوەیەك لە شاندی هەرێم بە كەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: گەورە راوێژکارێکی سودانی پێی وتون "ئەو
مووچانەی کە مووچەخۆرانی هەرێم وەریان نەگرتووە وەک مووچەی مانگی حەوت و هەشت بە ئەمانەت
لەلایە بەغدا هەڵگیراوە، بەڵام بڕیاری سیاسی پێویستە بۆ خەرجکردنی بە مەرجێکیش خاڵەکانی
رێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت، ئەگەر بڕیارێکی سیاسی بۆ رێککەوتنی کۆنکرێتی لەنێوان هەرێم
و بەغدا نەکرێت ئەوا چاوەڕێی فەوتانی مووچەی مانگی 10 و 11و 12ش دەکەین.
جەختیکردووەتەوە، ئەگەر لە هەفتەی داهاتووەوە نەوت هەناردە بکرێت و ئەم
مانگە بەرهەمهێنانی نەوت بچێتەوە 280 هەزار بەرمیل نەوت و بەبەردەوامی بەغدا و هەرێم
لەسەر داهاتی ناوخۆ رێکبکەون، مووچە نافەوتێت.
بڕیار نامیق - سلێمانی
978 جار خوێندراوەتەوە