عێراق: چوار وەزیر دران بەدادگاو 41 بەڕێوبەریش لە کارەکانیان دورخرانەوەوە

KNN : Kurdish News Network
02:41 - 09/08/2025
عێراق
+
-

 
بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق،  لیژنەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندی ئەدای بەرێوبەرە گشتیەکان و راوێژکارەکان  و وەزیرەکان ئەنجامداوەو چوار وەزیر بە تۆمەتی خراپ ئیدارەدان ڕەوانەی دادگاکراون و 41 بەرێوبەری گشتی لە کارەکانیان دورخرانەوە

هەواڵ: KNNC

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنێکی شەفافانەی بۆ ئەدای بەڕێوەبەرە گشتیەکان و ڕاوێژکاران و وەزیرەکان پێکهێناوەو ، لیژنەکە هەزار و 135 هەڵسەنگاندنی ئەنجامداوە، بەو هۆیەوە 41 بەڕێوەبەری گشتی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە 

 

  لیژنەی هەڵسەنگاندن پێشنیاری کرد شەش وەزیر لە   کابینەی حکومەتدا بگۆردرێن  بەڵام هێزە سیاسییەکان ڕێگرییان لەو پیشنیارە کردوە جێبەجێ بکرێت

 

هەر لەسەر بنەمای راپۆرتی لیژنەکە  چوار وەزیر بە تۆمەتی خراپ ئیدارەدان ڕەوانەی   دەسەڵاتی دادوەری کراون

1447 جار خوێندراوەتەوە