سێ یەکەمەکانی زانکۆ وپەیمانگاکانی هەرێم داوای دامەزراندن دەکەن
کە بە نزیکەی 10 هەزار دەرچو دەبن
هەواڵ؛ KNNC
سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند،
هەمو رێکارە پێویستییەکانی دامەزراندن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی دارایی
تەواو بوە وماوەی حەوت ساڵە دوای 43 جار خۆپیشاندان چاوەروانی دامەزراندنن کە
بەنزیکەی 10 هەزار دەرچو دەبن
ئاماژەیان بەوەشکردوە، بەپێی ئەو ڕێکارانەی کە گیراوەتە بەر کۆی
موچەی مانگانە 10 ملیار دیناریان پێویستە بۆیە جەخت لەوەشدەکەنەوە، کە بەدامەزراندنیان
نابێتە بارگرانی بۆسەر شانی حکومەت
داواش دەکەن ، کە دیدارێکی تایبەتیان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت ڕێک بخرێت
بۆ ئەوەی لە نزیکە داواکارییەکانیان بگەیەنن .
54 جار خوێندراوەتەوە