نوێنەری ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان: چەک دانانی هەسەدە خەونە

KNN : Kurdish News Network
04:06 - 12/08/2025
کوردستان
+
-

نوێنەری ئەنجوماەنی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنیت، لە بەرژەوەندیئەمحمەد شەرع نییە هیرش بکاتە سەر هێزەکانمان  و ئەوە خواستی تورکیایە و چەک دانانی هەسەدەش خەونەو نایەتە دی.

 

هەواڵ: KNNC

 

لەمیانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی ڕادیۆی دەنگی گۆڕان،نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە هەرێم دەڵیت، ئەم دۆخەی کە ئێستا ڕودەدات و جوڵاندنی هێزەکانی سوریا بۆ ناوچە کوردییەکان بە بریاری تورکیایە ، دۆخەکە کاردانەوەی ئەو کۆنفرانسە بو کە لە حەسەکە لە نێوان پێکهاتەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدرا،حکومەتی دیمەشق زۆر بە توندی هێرشیکردە سەر کۆنفرانسەکە و بە کودەتایەک بۆسەر ئەو ڕێککەوتنە ناویبرد کە لە نێوان ئەحمەد شەرع و جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی ئەنجامدرا.

 

هۆشەنگ دەروێش دەشڵێت،لە کۆنفرانسی حەسەکە تەواوی پێکهاتەکانی سوریا بەشداریان کرد،کە ئەمەش بە بۆچونی تورکیا دەبێتە هۆی دابەشبونی سوریا ، هەر بۆیە ڕۆژێک دوای کۆنفرانسەکە هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەحمەد شەرعی کرد و دواتر سوریا ڕایگەیاند کە بەشداری دانوستان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە ناکەن لە پاریس.

 

ئاماژەی بەوەشدا،تورکیا دەیەوێت دانوستانی نێوان هەسەدە و ئەحمەد شەرع لە پاریس ئەنجام نەدریت چونکە چوارچێوەیەکی جیهانی وەردەگرێت، ئەوان دەیانەوێت دانوستانەکان لە ناو سوریا بێت لەو ڕیگەیەوە تورکیا دەتوانیت دەستوەردان لە گفتوگۆکان بکات.

 

سەبارەت بە بەچونی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر داهاتوی پێکهاتەکان لە سوریا نوێنەرەکەی ڕۆژئاوای کوردستان وتی، تائیستا ڕون نیە کە ئایا ئەمریکا پشگیری لامەرکەزیەت دەکات یاخود نا، ئەوان داوای حکومەتێکی شامل دەکەن کە هەمو پێهاتەکان بەشداربن و سوریایەکی بەهێزبێت کە (هێزە ئیسلامیەکان باڵادەست نەبن و جارێکی دیکە داعش لە سوریا بەهێز نەبێت و سوریا نەبێتە قاچێک بۆ ئێران)،هەرچی ئیسرائیلە تەنها باشوری سوریای بۆگرنگە و حەز بە دابەشبونی سوریا ناکات، دوادەکات پێکهاتەکان مافیان پارێزراوبێت .

 

لە وەڵامی ئەوە پرسیارەی کە ئایا هەسەدە ئامادەیە چەک دابنێت،هۆشەنگ ڕایگەند چەک دانانی هەسەدە خەونەوە نایەتەدی، هەسەدە وەک ‌هێزێکی سەربەخۆ دەبێت بە بەشێک لە سوپای سوریا.
لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەشدا،لە ئێستادا لە بەرژەوەندی ئەحمەد شەرع نییە هێرش بکاتە سەر هێزە کوردیەکان،چونکە نەتەوە یەکگرتوەکان چاودێری دۆخەکە دەکەن ، بۆیە سوریا ناتوانێت پێشێلی ڕێکەوتنەکان بکات.

340 جار خوێندراوەتەوە