بەڕێوەبەری
گشتی بەنداوەکانی هەرێم رایگەیاند، ئەمساڵ کەمترین ئاو لە سەرچاوەکانەوە ڕژاونەتە
بەنداوەکان، جەختیشیکردەوە سەرەڕای وشکەساڵی توانیویانە بە پلانێکی زانستی ڕێکخستنی بەردانەوەی ئاو
ڕێکبخەن و تا کۆتایی وەرز ئاوی پێوست بۆ هاوڵاتیان دابینبکەن
هەواڵ:KNNC
لە
چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ دیجیتاڵ میدیایی کەی ئێن ئێن، رەحمان خانی
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم رایگەیاند، ئاوی بەنداوەکان لە ئیستادا بەراورد
بە ساڵی پار کەمترە و بەهۆی وشکەساڵییەوە کەمترین ئاو لە سەرچاوەکانەوە ڕژاونەتە نێو
بەنداوەکان.
ناوبراو
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای وشکەساڵی بەڵام مەترسییەکە هێندە زۆر نییە، و
توانیویانە لە ڕێگەی پلانێکی زانستییەوە ئاو بۆ تەواوی ئەو شارو شارۆچاکانەی پشتیان بە بەنداوی دوکان و دەربەندیخان بەستوە
دابین بکەین و تا کۆتای وەرز ئەو پلانە جێبەجێدەکەن.
لەبارەی
رێژەی ئاوی ناوبەنداوەکانیشەوە ، بەڕێوەبەری بەنداوەکان ئاشکرای کرد، بەنداوی دوکان لە ٪40 ڕێژەی ئاوی ساڵی پاری
تێدایە، بەنداوی دەربەندیخانش لە ٪60 ڕێژەی ائوی پاری تێدایە و دۆخی پارێزگای دهۆک
باشترە و ڕێژەکە بەرزترە و لە ٪75ی ساڵی پار ئاو لە بەنداوەکاندایە.
بەڕێوەبەری
بەنداوەکان ڕەتی کردەوە هیچ بەنداوێک لە هەرێم وشکی کرد بێت، ئاماژەی بەوەدا بەنداو
هەیە هەر ئاوی تێدا نەبوە، واتە لەو کاتەوەی دروستکراوە ئاوی تێنەکراوە.
رەحمان
خانی جەختی کردەوە، لەوەی بری پێویست ئاو لە بەنداوەکاندا هەیە بۆ دابینکردنی پێویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتییان و ئەوەی
گرنگە خۆمان لەگە ڵ کەمئاویدا ڕابێنین و هاوڵاتییان هۆشیاری ئەوەیان هەبێت دەست بە
ئاوەوە بگرن.
176 جار خوێندراوەتەوە