وه‌زاره‌تی به‌رگریی
سوریا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دزه‌یان كردوه‌ته
ناو پێگه‌كانی سوپای سوریا و له‌ئه‌نجامیشدا پێكدادانی له‌نێوانیاندا رویدا و به‌وهۆیه‌وه
سه‌ربازێكی سوپای سوریا كوژرا.
هەواڵ: KNNC
به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی
به‌رگریی سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردوە، له ناوچه‌ی ته‌ل ماعز له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، یه‌كینه‌كانی
سوپا "له چوارچێوه‌ی یاساكانی شه‌ڕكردن" رێگر بونە لە دزەکردنی هێزەکانی هەسەدەو وه‌ڵامیان داونەتەوەو هه‌وڵی دزه‌كردنه‌كه‌یان پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه‌و هێزه هێرشبه‌ره‌كانیان
ناچاركردوه بكشێنه‌وه بۆ شوێنی سه‌ره‌تایی خۆیان.
دەشڵین لەو روبەروبەنەوەیەدا سەربازێکی سوپای سوریا کوژراوە.
.
باسی له‌وه‌شكردوه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات
به‌رده‌وامن له به‌ئامانجگرتنی پێگه‌كانی سوپا له ناوچه‌كانی مه‌نبه‌ج و دێرحه‌فه‌ر،
جگه له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ هه‌ندێك ڕێگاكانی شاری حه‌له‌ب له پێگه‌كانی
له نزیك بازنه‌ی له‌یره‌مونه‌وه داده‌خه‌ن، "به بێ گوێدانه هه‌مو ئه‌و
لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا ئه‌نجامدراون".
وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا باسی له‌وه‌شكردوه،
به‌رده‌وامی هێرش و تۆپبارانکردن "ده‌رئه‌نجامی نوێ" به‌دوای
خۆیدا ده‌هێنێت، داوای له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرد پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه
بێت كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سوریا واژۆكراون.
لەبەرامبەردا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)
هۆشداری له‌باره‌ی جموجۆڵی هێزه‌كانی سوپای سوریا ده‌دات و دەڵێت: ماوه‌ی چه‌ند
رۆژێكه هێزه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی دیمه‌شق و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا،
هه‌وڵی وروژاندن و دنه‌دانی هێزه‌كانمان ده‌ده‌ن له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و هه‌ڵسوكه‌وتی
ئیستفزازانه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
519 جار خوێندراوەتەوە