ئاسایشی
سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، دوای ئەوەی دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی منداڵێکی
خاوەنپێداویستی تایبەت لە پارێزگای دیالەوە تۆمەتباردەکرێن، ڕودەکەنە هەرێمی کوردستان و توانیویانە
لە قەزای چەمجەماڵ دەستیگریان بکەن.
هەواڵ:KNNC
ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، ئاسایشی
سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، توانیویانە لە
قەزای چەمچەماڵ دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە منداڵێکی خاوەنپێداویستی تایبەتیان
لە پارێزگای دیالە کوشتوە.
ئاماژەیان
بەوەشکردوە، دوو تۆمەتبارەکە کە ژن و
مێردن، منداڵێکی خاوەنپێداویستی تایبەتیان بەخێوکردوە و لە ڕێکەوتی 7-8-2025، هەواڵی کوشتنی منداڵەکە بڵاوکراوەتەوە
و تۆمەتبارەکان بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵاتون.
دەشڵێن، بەپێدانی زانیاری هەواڵگری لەلایەن هەواڵگری عێراقەوە، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی
ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەدواداچون و لێکۆڵینەوەی وردیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی
تۆمەتباران ئەنجامداوە و توانیویانە لە قەزای چەمچەماڵ دوو تۆمەتبارەکە دەستگیر
بکەن.
لەئێستادا
تۆمەتباران بە ماددەی(405) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە
لەدۆسیەکانیان بەردەوامە و و بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە دوای لێکۆڵینەوە هەردوکیان
ڕادەستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکرێنەوە.
312 جار خوێندراوەتەوە