سەرۆکی فراکسێۆنی
بزوتنەوەی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: سەرباری تێبینیەکان لەسەر ئەدای
حوکمڕانی کوردی بەڵام ئەرکی حکومەتی عێراقە دامەزراندن بۆ دەرچوانی زانکۆو
پەیمانگاکانی
هەرێم بکا هاوشیوەی ناوەراست و خواروی عێراق.
هەواڵ: KNNC
جوانرؤ محەمەد سەرۆکی فراکسێۆنی گۆران لەپەرلەمانی کوردستان لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەردو حکومەتی هەرێم و ناوەند لەپرسی
دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکاندا کەمتەرخەمن.
خوانڕۆ محەمەد وتیشی:
ئەرکی نوێنەرانی کوردە لە بەغداد بە پەرلەمانتارو بەرپرسانی کوردو نوێنەری
شاندەکانی دانوستکاری نیوان هەرێم و ناوەند کە بە ڕونی بە بەرپرسانی عێراق بڵێن دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان و
فەرمانبەرانی گرێبەست و خۆبەخشان هاوشیوەی ئەوانەی ناوەراست و خواروی عێراق مافی
خۆیانە دابمەزرێن و بکرێن بە هەمیشەیی.
وتیشی: وەک چۆن حکومەتی
عێراق دەیەوێت هەمان مامەڵەی پارێزگاکانی ناوەراست و خواروی عێراق بەسەر
پاریزگاکانی هەرێمدا بسەپینێت دەشبێت بەهەمان
شێوە مامەڵە بە پرسی دامەزراندنەوە بکا لە هەرێم.
وتیشی: ناکرێت حکومەتی
ناوەند دامەزراندن تیایدا بەردەوام بێت و سالانە گرێبەستەکان بکرێن بە هەمیشەیی
بەڵام لێرە فەرمانبەر هەیە ١٥ ساڵە
خۆبەخشەو هەر بە خۆبەخشی ماوەتەوە ئەوە جیا لەوەی زیاتر لە ١٠ سالە دامەزراندن
راگیراوە.
ئەم وتانەی سەرۆکی
فراکسێۆنی گۆران دوای سەردانێکی ژمارەیەک چین و توێژی جیاواز بون بۆ نوسینگەی
پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی کە پێک
هاتبون لە دەرچوانی دانەمەزراو و دەرچوانی بەشە پزیشکیەکان و گرێبەستەکانی خوێندنی
باڵاو خوێندکارە دەرچوە سێ یەکەمەکان و گرێبستەکانی کەرتی پەروەردەو خۆبەخشەکان
پاش کۆبونەوەیان لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکدا جوانڕۆ محمەد رایگەیاند: یاداشتەکانیان
لێوەرگروتن بە جدی کاری لەسەر دەکات
113 جار خوێندراوەتەوە