سەرۆکی فەرەنسا ڕەخنە لە ئیسرائیل دەگرێت

KNN : Kurdish News Network
03:42 - 11/08/2025
کوردستان
+
-

سەرۆکی فەڕەنسا ڕەخنەی لە پلانەکانی ئیسرائیل بۆ غەززە گرت و دەڵێت، کارەساتێکە کە چاوەرێی ڕودانی دەکرێت.

 

هەواڵ؛ KNNC

 

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، چڕکردنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی ئیسرائیل لە غەززە کارەساتێکە کە چاوەڕێی ڕودانییە بەمەش دانیشتوانی غەززە دەبنە قوربانی یەکەمی ئەم کارەساتە.     

 

ماکرۆن داواش دەکات لە حکومەتی ئیسرائیل کە شەڕ ڕابگرێت وبگاتە ئاگربەستێکی هەمیشەیی.

 

لێدوانەکانی ماکرۆن لەکاتێکدایە، کە گرژییەکانی ناوچەکە بەرەو هەڵکشان دەچێت و تەنها چەند هەفتەیەک دوای ڕاگەیاندنی دانپێدانانی فەرەنسا بە دەوڵەتی فەلەستین، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی فەرەنسا بۆ پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە ململانێی بەردەوام.

40 جار خوێندراوەتەوە