لەسەر گواستنەوەی دۆسیەی تۆمەتباری روداوەکەی هەولێر، ئومێد خۆشناو قسەی نوێی هەیە

KNN : Kurdish News Network
12:06 - 11/08/2025
کوردستان
+
-

 



ئەمرۆ دوشەممە پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبونی کەس و کاری کوژراوانی نیو بەنزینخانەکەی شاری هەولێر کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامداو  رایگەیاند: مافی قوربانیەکان پاریزراوەو تاوانبار لەبەردەم ڕەحمی یاسادایە

 

هەواڵ: KNNC



ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لە شاری هەولێر ئەنجامیدا و تییایدا کەسو کاری کوژراوانی روداوەکەی هەولێر ئامادەی بون. رایان گەیاند: پێویست ناکا روداوەکە بە لارێدا ببرێت و جۆڕیک لە ناکۆکی نەتەوەیی لێ بکەوێتەوە
وتیشی: لە روداوەکەدا نەک هەر گەشتیاری بەرەگەز عەرەب بەڵکو کەسو کاری شەهید بوتە قوربانی

 

هاوکات کەس وکاری یەکێک لەکوژراوە بەرەگەز عەرەبەکان وتی: پێویستە تۆمەتباری سەرەکی روداوەکە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا بسەپێندرێت و ئەو کەسانەشی کەمتەرخەم بون لە روداوەکە سزا بدرێن وەک خاوەنی بەنزینخانەکە بە هۆکاری ئەوەی چۆن دەبێت چەک لە نێو بەنزینخانەکەیدا هەیە.


لەبارەی گواستنەوەی دۆسیەیی تۆمەتبارەکە بۆ بەغداد کە پیشتر هەندێک میدیا بڵاویان کردبۆوە پاریزگاری هەولێر رایگەیاند: "کەس و کاری کوژراوانی روداوەکە دڵنیا دەکەینەوە مافەکانیان پارێزراوە و تاوانبار لەبەردەم رەحمی یاسایە".

114 جار خوێندراوەتەوە