هێرشی سەگی بێلانە لە هەولێر بەرێژەی ٪40 زیادیکردوە

KNN : Kurdish News Network
12:51 - 11/08/2025
کوردستان
+
-

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر رایگەیاند،هێرشی سەگی بێلانە بەرارود بە ساڵی ڕابردو بەڕیژەی لە ٪40 زیادیکردوە .

 

هەواڵ؛ KNNC

 

ئەمڕۆ دوشەممە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هێرشی سەگی بێلانە بەراورد بەساڵی ڕابردو بەڕیژەی ٪40 زیادیکردوە و لەمانگی ڕابردودا 94 حاڵەت تۆمارکراوە.

 

لە راگەیەنراوەکەشدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە مانگی حوزەیراندا 61 حاڵەت لە ئەنجامی هێرشی سەگی بێلانە تۆمارکراوە،وهەروەها 46 حاڵەت لە مانگی ئایار، 61 حاڵەت لە مانگی نیسان، 40 حاڵەت لە مانگی ئازار، 54 حاڵەت لە مانگی شوبات، و 58 حاڵەت لە مانگی یەکدا تۆمارکراون  

 

ئەوەش ڕونکراوەتەوە، 13 حاڵەتی پێوەدانی مار هەبوە

46 جار خوێندراوەتەوە