میدیاکانی ئێران بڵاویانکردۆتەوە، ئێران خۆی بۆئەگەری شەڕێکی دیکە لەگەڵ
ئیسرائیل ئامادە دەکات بۆ ئەو مەبەستەش بە فەرمی دامەزراندنی ئەنجومەنی بەرگریی نیشتمانی
لە چوارچێوەی دوبارە داڕشتنەوەی دامەزراوە ئەمنی وسەربازییەکانی خۆی ڕاگەیاند
هەواڵ؛ KNNC
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆمار وسەرۆکی
سێ لقی حکومەت لە خۆدەگرێت:فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، فەرماندەکانی سوپای
پاسداران، سەرۆکی ئەرکانی سوپای پاسداران و وەزیری ئیتلاعات،جگە لە نوێنەرانی عەلی
خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمان
پێک دێت.
هاوکات، ئەرکی ئەنجومەنەکە بۆ پێداچونەوەی ناوەند بە پلانەکانی بەرگری
وبەهێزکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکان هەروەها خێراکردنی خێرایی بڕیاردانی بەرگری
لە وڵاتدا .
90 جار خوێندراوەتەوە