ڕێکخراوی سی پی تی:هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا بەڕیژەی ٪97 بۆخاکی هەرێم کەمیکردوە

KNN : Kurdish News Network
04:18 - 10/08/2025
کوردستان
+
-

ڕێکخراوی سی پی تی رایگەیاند، لەمانگی تەمموزدا سوپای تورکیا 18 هێرش وبۆردومانی بۆسەر خاکی هەرێم ئەنجامداوە بەمەش بەراورد بە مانگی حوزەیران بەڕیژەی ٪97 کەمیکردوە

هەواڵ؛ KNNC

 تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT  ڕاپۆرتی مانگی تەمموزی بڵاوکردەوەو دەڵێت، لە مانگی ڕابردودا سوپای تورکیا تەنیا 18 هێرش وبۆردوومانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە ئەمە لە کاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا سوپای تورکیا 550 هێرش وبۆردوومانی ئەنجامدابو بەمەش ژمارەی بۆردومانەکان بە ڕێژەی ٪97 بەبەراورد مانگی حوزەیران کەمبونەتەوە.

 

هاوکات،سوپای تورکیا لە 29ی مانگی تەموزدا،بە بەشداری 250 سەرباز، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێی لە گوندەکانی ناوچەی گولی سەر بە قەزای باتیفا ڕاگەیاند و بارەگایەکی سەربازی نوێی، لەسەر چیای (سیارا ستەورێ) جێگیرکرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەگەڵ بەردەوامی پڕۆژەی چارەسەری ئاشتی و بەرێوەچونی قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی چەکدانان وبەردەوامی دانوستانەکانی ئاشتی، بۆردومانەکانی سوپای تورکیاش بەشیوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە

182 جار خوێندراوەتەوە