توێژەرانی نەرویج توێژینەوەیەکیان بڵاوکردوەتەوە و
گەشتونەتە ئەو ئەنجامەی شیری کەم چەوری باشترین جۆری شیرە بۆ تەندروستی مرۆڤ و یەکێکە
لە هۆکارەکانی کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی 7% و ئەگەری مردن بە ڕێژەی
11% کەمدەکاتەوە .
تەندروستی:KNNC
بەردەوام پزیشکان ئاماژۆگاریمان دەکەن بۆ ئەوەی تەندروستییەکی باش و خەوێکی تەندروستمان هەبێت، شەوانە پێش خەوتن کۆپێک شیر بخورێتەوە، پرسیارەکە ئەوەیە کام جۆری شیر تەندروسترە، شیری کەم چەوری یاخود ئەو شیرەی زیاد چەورە.
توێژەرانی نەرویج، لە توێژینەوەیەکدا، کە ماوەکەی
33 ساڵی خایاندوە، لەسەر هەردو جۆرەکەی شیری
کەم چەور و زیاد چەوری، بۆیان دەرکەوتوە، شیری کەم چەوری تەندروسترە و چارەسەرێکی باشە بۆ کەمبونەوەی نەخۆشییەکانی دڵ
و ڕێژەی مردن کەمدەکاتەوە، بە پێچەوانەوە ئەو شیرەی چەوری زۆرە دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر تەندروستی
مرۆڤ.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری ئەمەریکی جۆرناڵ ئۆف کلینیکی
نۆتریشن بڵاوکراوەتەوە، توێژەرانی توێژینەوەکە گەشتونەتە ئەو دەرئەنجامانەی کە بە
شێوەیەکی گشتی خواردنی بڕێکی زۆر شیری پڕ چەوری مەترسی مردن بە ڕێژەی 22% زیاد دەکات، ئەمە جگە
لەوەی بە ڕێژەی 12% نەخۆشییەکانی دڵیش زیاد
دەکات.
بڵاوکردنەوەی ئەم توێژینەوەیە لە کاتێکدایە، بەکارهێنانی
شیرلە نەرویج گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە؛ بەو پێیەی لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردو،
لەناو دانیشتوانی نەرویج بە شیری زیاد چەوری بە جۆرێکی باشی شیر دادەنرا، بەڵام لە
ئێستادا، توێژینەوە زانستییەکان دەریان خستوە، بەکارهێنانی شیری زیاد چەوری مەترسیدارە.
توێژەران ئەوەشیان خستوەت ڕو، پیویستە ئەو
کەسانەی بەردەوام شیری پڕ چەوری دەخۆن ئاگاداربن و هەوڵبدەن کەمی بکەنەوە بۆ ئەوەی
بەدوربن لە مەترسییەکانی توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و ئامۆژگاری ئەو کەسانەش دەکەن
لەبری شیری زیاد چەوری شیری کەم چەوری فریش بەکاربهێنن.
523 جار خوێندراوەتەوە