ڕوانگەی عێراقی
سەوز رایگەیاند: تورکیا بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق درێژ ناکاتەوەو مانگی ئاب کۆتا
مانگ دەبێت
هەوال؛ KNNC
شەممە، ڕوانگەی عێراقی
سەوز ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوەو ڕایگەیاندوە، مانگی ئاب کۆتا مانگ دەبێت بۆ
بەردانەوەی ئاو لەلایەن تورکیا بۆ عێراق وپێشبینیش دەکرێت ماوەی بەردانەوەکە درێژ
نەکرێتەوە
ئاماژەی
بەوەشکردوە، تورکیا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی ئاو بۆ عێراق لەرێگەی
ڕوباری دیجلە بۆ مانگەکانی تەمموز وئاب بەڵام ئاماژە بەوەنەکراوە دوای ئەو دو
مانگە بەردەوابێت یاخود نا .
ئەمەش لەکاتێکدایە،
تورکیا لەسەرەتای مانگی تەمموزەوە دەستیکردوە بە بەردانەوەی ئاوی ڕوباری دیجلە وتا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت ئەمەش بەهۆی کەمبارانی و گۆڕانی کەشوهەواو
قەیرانی ئاوەوە کەدوچاری عێراق بوە .
116 جار خوێندراوەتەوە