ڕوانگەی ئێکۆ عێراق کە تایبەتە بە کاروباری ئابووری، ئەمڕۆ
شەممە ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی
تێپەڕاندووە، ئەمەش دوای چاکبوونەوە لە کاریگەرییەکانی ئەو هێرشانەی کە کێڵگە نەوتییەکانی
کردە ئامانج.
هەواڵ: KNNC
ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوانگەی "ئیکۆ عێراق" ئاماژەی بەوەکردووە،
ئەو کێڵگە نەوتییانەی هەرێم کە بۆردومان
کراون و کارکردن تیایاندا راگیرابو گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان، بەرهەمهێنانی ڕۆژانەشیان
بۆ زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل زیادیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دیارترین كێڵگهكانی
بەرهەمهێنانی نهوت له ههرێمی كوردستان بریتین لە: شێخان، تاوکێ، بشکابیر،
خورمەڵە و سەرسهنگ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە هەرێم و بەغدا
تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بەهۆی
ناکۆکی لەسەر کرێی ئەو کۆمپانیایانە کە لە هەرێمدا کاردەکەن. ئاماژەی بەوەشکرد،
چارەسەرکردنی قەیرانەکە پێویستی بە کۆبوونەوەی نێوان سێ لایەنی پەیوەندیدار هەیە
تا ئێستا خەرجکردنی کرێی کۆمپانیاکان حکومەتی فیدڕاڵی ڕەتیدەکاتەوە.
ڕوانگەی ئابوری (ئیکۆ عێراق) هۆشداریداوە لهوهی کە بەردەوامبونی
کێشەکە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی حکومەتی فیدڕاڵی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم
ڕابگرێت، ڕاگرتنی بهرههمهێنانی نهوتیشی به "ڕێکارێکی ناڕەوا" وەسف
کرد و جەختی لەوەکردەوە کە پەرلەمانی عێراق بەشێکی بەرچاو لە بەرپرسیارێتی
دەرنەکردنی یاسایەک بۆ ڕێکخستنی کەرتی نەوت و غازی وڵاتەکەی لە ئەستۆدایە
پێشتر بەهۆی بۆردومانی کێڵگە نەوتیەکانی هەرێمەوە بڵاوکرایەوە
کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی
کوردستانی لە 280 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکەوە بۆ تەنها نزیکەی 81 هەزار بەرمیل کەمی
کردبو، ئەوەش دوای زنجیرەیەک هێرشی تەقینەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە نێوان 14 بۆ
17ی تەمموزی 2025 دا کە دامەزراوە نەوتییەکانیان کردە ئامانج، بەتایبەتی لە ناوچەکانی
دهۆک و هەولێر.
حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە ئەو هێرشانە زیانی ماددی لێکەوتەوە
و بۆ ماوەیەکی کاتی بەرهەمهێنان ڕاگیرا، تا ئێستاش هیچ تاقمێک بەرپرسیارێتی خۆی لە بارەی هێرشەکانەوە نەگرتۆتە ئەستۆ، بەغداد
لە رێگەی چەند لیژنەیەکەوە لێکۆڵینەوەی لە
هێرشەکان و دەرئەنجامەکانی ئەنجامداوە
140 جار خوێندراوەتەوە