موراد قەرەیلان بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق: قبوڵی ناکەین و بێ دەنگ نابین

KNN : Kurdish News Network
01:59 - 09/08/2025
کوردستان
+
-

موراد قەریلان فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە بەرنامەیەکی تایبەتدا  وەڵامی چەند پرسێکی دایەوە و  لەسەر گەمارۆ و ئابوڵقەکانی حکومەتی عێراقی لەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور هۆشداری دایە دەسەڵاتدارانی عێڕاق

 

هەواڵ: KNNC


 فەرماندەی هەپەگە موراد قەرەیلان، دەربارەی پرسی ستەم و ئابڵوقەکانی حکومەتی عێراق لەسەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی لە مەخموور  لەو چاوپێکەوتنە رۆژنامەوانیەدا ڕایگەیاند: ئەوەی عێراق دەیکات بەڕاستی نەنگییەکی گەورەیە، بۆئەوەی فشار لەسەر دەوڵەتی عێراق درووستنەبێ و هەموو شتێک بەشێوەیەکی یاسایی بەرێکوپێکی بەڕێوەبچێت.

 

وتیشی: وەک هێزێکی سەربازی لە مەخموور دەرچووین و هەموو سەنگەرەکانمان ڕادەستییان کرد،  بەڵام لە ئێستادا لە هەمان پێگەوە هەوڵدەدەن گەمارۆی کەمپەکە بدەن و فشار دەخنەسەر گەلەکەمان،

 

 

رونیشیکردۆتەوە پێویستە دەوڵەت و حکومەتی عێراقی زۆر باش لەمە تێبگات، هەر خراپەکارییەک لە دژی ئەو کەسانەی لە کەمپی مەخموور دەژین، بەمانای خراپەکاری دێت لە دژی بەهاکانمان و بەهیچ جۆرێک ئەمە قبوڵ ناکەین،   ئەمە هۆشمەندی هەڵوێستێکە، ئێمە وەک تەڤگەری ئاپۆیی ئەمە قبوڵ ناکەین و لە بەرانبەرییدا بێدەنگ نابین، پێویستە بزانرێت گەر ئەم نزیکایەتییە لە دژی خەڵکی کەمپەکە درێژەی هەبێت، ئەوا ناچارین جارێکی دیکە دەستەوەردانی تێیدا بکەین و گەریلا بنێرینەوە مەخموور."

521 جار خوێندراوەتەوە