فەرماندەی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی
ئێران ئاشكرایكرد؛ زیاتر لە دو ملیۆن (700) هەزار زیارەتكار سەردانی عێراقیان
كردوە و داواشی كرد لەكاتی گەڕانەوەیاندا زیاتر ئەو مەرزانە بەكاربهێنن
قەرەباڵغیان كەمترە.
هەواڵ: (KNNC)
لەسەردانیدا بۆ دەروازەی سنوری جەزاب،
فەریق ئەحمەد ڕەزا، فەرماندەی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: تا ژمارەی
ئەو زیارەتكارانەی سەردانی عێراقیان كردوە لە دو ملیۆن و (700) هەزار كەس زیاتربون
و ئەو كەسانەشی كەگەڕاونەتەوە بۆ وڵات ژمارەیان (950) هەزار زیارتكاربون.
وتیشی: زیارەتكاران سێ بۆ چوار رۆژ
دەمێننەوە ئەوەش ئەو راستییە دەردەخات بەڕێوەبەرانی گەشتەكان بەباشی توانیویانە
گەشتەكان بۆ زیارەتكاران رێكبخەن.
فەرماندەی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی
ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەپێی ئامارەكان دەروازەی میهر قەرەباڵغترین
دەروازەبوە كە زیارەتكاران بۆ گەشتەكانیان بەكاریانهێناوە، بۆیە داوا لە
زیارەتكاران دەكات لەكاتی گەڕاندنەوەیاندا دەروازەی سنوری تەمەرجین بەکاربهێنن.
دوێنێ هەینی، عەبدول ئەمیر شەمەری،
وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند: بۆ بەشداریكردن لە مەراسمی چلەی ئیمام حسێن كە
ساڵانە لە كەربەلا بەڕێوەدەچێت زیاتر لە سێ ملیۆن میوانی بیانی سەردانی عێراقیان
كردوە.
87 جار خوێندراوەتەوە