شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و هۆشداریی لە دروستبوونی
لافاو دەدرێت.
هەواڵ:KNNC
بە کۆتاییهاتنی شەپۆلی بەهێزی بارانبارین لەمڕۆدا، شەپۆلێکی دیکە ڕوو لە هەرێمی
کوردستان دەکات، لەو بارەیەوە شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشوهەوا بە کەی ئێن
ئێنی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بەتەواوەتی شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت
سبەینێ هەینی، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و
دوو ڕۆژێک بەردەوام دەبێت و کاریگەرییەکەی تا یەکشەممە لەسەر ناوچەکانمان دەبێت.
ئەو کەشانسە
وتیشی، شەپۆلەکە بۆ شارەکان بارانی باشیان لەخۆگرتوە و بۆ ناوچە شاخاویی و
سنورییەکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلەی سیلیزیی دادەبەزن.
هاوکات کەشناسیی
عێراقیش ئاماژەی بەوەداوە، کە شەپۆلی ئامجارە مەترسیی لافاوی لێدەکرێت هەربۆی هۆشداریی
دراوە لەوەی کە هاووڵاتییان لەوەی هاووڵاتییان نەچنە ناوچە مەترسیدار و دۆڵ نشێوەکان...
2710 جار خوێندراوەتەوە