کۆمپانیای , OpenAI پێش کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ئیلۆن ماسک کەوت و بوە بە گرانترین کۆمپانیای جیهان

KNN : Kurdish News Network
12:04 - 04/10/2025
هەمەڕەنگ
+
-

کۆمپانیای OpenAI، کە دروستکەریChatGPT  ـیە بو بە بەنرخترین کۆمپانیای تایبەت لە جیهاندا دوای تەواوکردنی فرۆشتنی پشکەکانی بە بڕی 6.6 ملیار دۆلار بە کارمەندان و وەبەرهێنەران.

هەمەڕەنگ: KNNC

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، کۆمپانیای OpenAI کە کۆمپانیای دروستکەری ChatGPT بووە، دوای فرۆشتنی پشکەکانی  بەهاکەی بەرزبووەتەوە بۆ 500 ملیار دۆلار.


 ئەمەش نزیکەی 100 ملیار دۆلار زیاترە لە بەهای کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ئیلۆن ماسک و پێگەی  کۆمپانیاکە وەک گرانترین کۆمپانیای تایبەتی جیهان چەسپاندووە.



ئەم پێگەیەش کە کۆمپانیاکە بەدەستی هێناوە لەدوای ئەوە دێت کە کۆمپانیاکە  گرێبەستی  ئەنەجامداوە و  فرۆشتنی پشکەکانی بە کارمەندان و وەبەرهێنەرانی سەرەتایی لەخۆگرتوە.


گەرچی گرێبەستەکان،  سەرمایەی نوێی نەخستە ناو کۆمپانیاکە بەڵکو ڕەنگدانەوەی متمانەی بازاڕی تایبەتە بە گەشەی داهاتووی زیرەکی دەستکردی بەرهەمدار.

ئێستا OpenAI ملیۆنان بەکارهێنەری کۆمپانیاکانی هەیە و پێشبینی داهاتی ساڵانەی خۆی بەرزکردوەتەوە، شارەزایان لەسەر ئەو کۆمپانیایە دەڵێن؛ ئەمە نیشانەیە بۆ وەرگرتنی خێرای تەکنەلۆژیای کۆمپانیاکە لە سەرانسەری پیشەسازییەکاندا.

136 جار خوێندراوەتەوە