ئهمڕۆ لهگهڵ كردنهوهی بۆرسهی
جیهانیی نرخی زێڕ بهرهو ههڵكشان رۆیشت و نرخی یهك ئۆنسه گهیشته سهرو چوار
ههزارو 340 دۆلار.
هەواڵ:KNNC
ڕاجات بەتاچاریا، سەرۆکی ستراتیژی وەبەرهێنان لە بانکی ستاندارد
چارتەرد، رایگهیاند: بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک زێڕ لە پشک و بۆندەکان باشتر بووە و وتیشی بەرزبوونەوەی ژمارەی پێوانەیی نرخی زێڕ پهیوهسته به نادڵنیایی جیۆپۆلەتیکی
و نیگەرانییەکانی سووککردنی سیاسەتە داراییەکان لە سەرانسەری جیهاندا .
وتیشی لەمساڵدا نرخی زێڕ زیاتر لە 50% بەرزبووەتەوە و لە سێ ساڵی
ڕابردوودا زیاتر لە 150% بەرزبووەتەوە، لەگەڵ پێشبینییەکان کە جارێکی دیکە زێڕ لە
ساڵی 2026دا لە پشک و بۆندەکانی جیهان باشتر بێت.
لایخۆشیهوه کارستن فریتش، شرۆڤەکاری کاڵاکان لە بانکی بازرگانی
ئاماژەی بەوەدا کە نرخی زێڕ لە مانگی شوباتی 2024ەوە دوو هێندە زیادی کردووە، بەڵام
دووپاتی کردەوە کە ئەم بەرزبوونەوەیەی ئێستا بەردەوام نییە، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی
داهاتوودا زێڕ بگاتە چوار هەزار و 400 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
لە هەمانکاتدا ئاکاش دۆشی، سەرۆکی ستراتیژی زێڕ لە کۆمپانیای ستیت
سترییت ئیستغلال مەنجەمەنێت، پێشبینی دەکات نرخی زێڕ لە نێوان 4400 بۆ 4500 دۆلار
بۆ هەر ئۆنسەیەک لە ساڵی داهاتوودا جێگیر بێت، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە مەترسییەکان
لە ڕووی بەرزبوونەوەدان.
لایخۆشیهوه مایکل ویدمر،
بەرپرسی توێژینەوەی کانزاکان لە بانکی ئەمریکا پێشبینی دەکات تێکڕای نرخی یەک ئۆنسە
زێڕ بگاتە چوار هەزار و 538 دۆلار و ئەگەری گەیشتنیش بە پێنج هەزار دۆلاریش هەیە.
296 جار خوێندراوەتەوە