پلەکانی گەرما بۆ ئاستی پلەی بەستن دادەبەزن

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 15/12/2025
کوردستان
+
-

شەپۆلێکی بەفروباران بەڕێوەیە، سەرمای توند و ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ئاستی پلەی بەستن دادەبەزن.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا شەپۆلێکی سەرمای توند لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزیی واتا بۆ ئاستی پلەی بەستن دادەبەزن و زوقم و شەختە دروستدەبێت، کاریگەریی شەپۆلەکەش تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

 

لەبارەی شەپۆلی بارانبارینەوە، کەشناس شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە سبەینێ سێشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە هەریمی کوردستان دەکات و لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت، بەڵام توندیی و بەهێزیی شەپۆلەکە هاوشێوەی شەپۆلی چەند ڕۆژی ڕابردوو نابێت.

 

وتیشی لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلی پڕبارانی دیکە بەڕێوەیە و کە بارانی باشی بۆ هەموو ناوچەکان لەخۆگرتوە، هەروەها زستان شەپۆلی توندتری لە شەپۆلی چەند رۆژی ڕابردوو لەخۆگرتوە، کە دەبنەوە هۆی دروستبوونی لافاو، بە تایبەت لە هەولێر و کەرکوک و گەرمیان، بۆیە پێویستە ئامادەکاریی بۆ بەرگرتن بە زۆری زیانەکان بکرێت.

 

لەبارەی بەفربارینیشەوە شاڵاو هیدایەت وتی، کە لە یەکەمین مانگ و دووهەمین مانگی زستاندا واتا مانگەکانی 1و2 شەپۆلی بەفربارینی باش هەیە و ناوەندی بەشێک لە شارەکانیش دەگرێتەوە...

1752 جار خوێندراوەتەوە