شارباژێڕ پاڵێوراوە بۆ
بوونە پارکێکی جیهانیی و داواش دەکرێت هەمووان هاوکاربن بۆ پرسەکە.
هەواڵ:KNNC
سەرۆکایەتی زانکۆی
سلێمانی نوسراوێکی ئاڕاستەی میدیاکان کردوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردوە کا شارباژێڕ
دەبێتەوە پارکێکی جیهانیی.
لە نوسراوەکەی سەرۆکایەتی زانکۆدا هاتووە، بۆ ئاگاداریی گشت میدیا بیستراو
و بینراوەکان، هەڵمەتێکی هۆشیاریی ژینگەیی دەستپێدەکات بە مەبەستی ناساندنی ناوچەی
شارباژێڕ کە وەک ناوچەیەکی کوردستان و پاڵێوراوە و یەکێکە لە ناوچەکانی جیهان، بۆ
ئەوەی ببێتە پارکێکی جیهانیی.
سەرۆکایاتی زانکۆ داوای هاوکاریی کردوە و وتویەتی، هاوکاریی میدیاکان و هەموو لایەک ئەرکە
و بەرپرسیارییەتی نیشتیمانیی و نەتەوەییە لەپێناو هەرێمێکی تەندروست و
پێشکەوتوو...
34 جار خوێندراوەتەوە