دوای
ئەوەی لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێک، کارزان ئەحمەد برای شەهیدی ڕۆژنامەوان
کاوە گەرمیانی دەستگیرکرا بە کەفالەت ئازادکرا.
هەواڵ:KNNC
دوای دەستگیرکردنی لەسەر
سکاڵای پەرلەمانتارێک، کەمێک پێش ئێستا کارزان ئەحمەد برای شەهیدی ڕۆژنامەوان کاوە
گەرمیانی، بە کەفالەت ئازادکرا، کارزان لەسەر سکاڵای
سازگار فەریق- پەرلەمانتاری رەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی کوردستان، دەستگیر کرا
پاش ڕووداوەکەش کاروان ئەحمەد، برای کارزان ئەحمەد، پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند:
بەهۆی نوسینی کۆمێنتەوە پەرلەمانتارەکە سکاڵای لەسەر براکەی کردوە و دوێنێش هاتوەتە
بەردەم دادوەر لە سلێمانی و راگیراوە "تەوقیف کراوە"...
176 جار خوێندراوەتەوە