له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابوری كه به‌سه‌رپه‌رشتی
محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌ڕێوه‌چوو، كۆمه‌ڵێك بڕیار درا له‌وانه داوا له‌و لیژنه وه‌زارییه كرا، كه به‌بڕیای ژماره
550ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهێنراوه پێداچوونەوە بە هه‌ژماركردنی داهاتە
نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بکات، کە لە ئێستادا به هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی
هەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر هه‌ژماری وەزارەتی دارایی.
هەواڵ:KNNC
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌تایبه‌ت كرابوو‌و به تاوتوێكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی
خه‌رجییه حكومییه‌كان و زیادكردنی داهاته‌كان، بڕیاردرا كه پێداچونه‌وه بكرێت
به‌خه‌رجییه‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عیراق و كاركردن بۆ یه‌كسانكردنی موچه‌و
ده‌رماڵه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان .
هاوكات سودانی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی له‌وه‌زاره‌تی پلاندانان
راسپارد به نوێكردنه‌وه‌ی راپۆرتی تایبه‌ت به‌یه‌كخستنی پله‌به‌ندی موچه‌ی سه‌رجه‌م
فه‌رمانبه‌ران .
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاریدا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی دەرماڵەی
ره‌وانه‌كردنی فەرمانبەرانی حکومەت بۆ ده‌ره‌وه بە ڕێژەی 90% ، ئه‌مه جگه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی
رێژه‌ی سه‌رپه‌رشتی و چاودێریكردنی پرۆژه نوێكان و دانان و كاراكردنی به‌رنامه‌ی
هاورده‌كردنی نیشتمانیی كه ته‌نیا كاڵا سه‌ره‌كییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ڕاسپاردەیەک پێشکەش بە ئەنجومەنی
وەزیران بکرێت بۆ ئەوەی سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بە پشتیوانیكردنی حكومه‌ت بۆ گەنم
بکرێتەوە، تا دڵنیابن لەوەی کە پشتیوانی حکومەت دەگاتە 170%ی نرخی بازاڕی جیهانی.
ە کۆبوونەوەکەدا وەزیری بازرگانی راسپێردرا ئەرکی پێداچوونەوە و چاکسازی به سیستەمی
كۆبۆنی بەشەخۆراکدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌وه كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا
پێویستیان پێیه‌تی.
549 جار خوێندراوەتەوە