ئه‌نجامده‌رى هێرشەکەی سەر سەربازانی ئەمەریکا
لە سوریا سەر بە حکومەتە و فەرماندەیەکی ئەمەریکییش دەڵێت: هاوبەشی سەرەکییمان هەسەدەیە و
هاوکار دەبین له‌هه‌ماهه‌نگییان.
هەواڵ:KNNC
کیڤن سی لیهی فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى
نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌سوریا په‌یامێكى لەبارەی هێرشەکەی 13ی مانگی سەر سەربازانی
ئەمەریکای لە تەدمور بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەنجامدەری کردەوە تیرۆریستییەکەی
تەدمورمان دەستنیشانکردوە، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیى بەدیمەشقەوە هه‌بووە.
ده‌شڵێت، بیابان و چۆڵەوانییەکانی تەدمور بووه‌تە
جێگەیەکی ئارام و بۆ تیرۆریستان، هه‌ربۆیه دەستدەکەن بەلێدانی پێگە و حەشارگەو سەربازەکانییان
بەبێ گوێدانە هیچ شتێک.
فه‌رمانده باڵاكه‌ى ئه‌مریكا باسى هێزه‌كانى
سوریاى دیموكرات-هه‌سه‌ده‌ى كرد‌و وتی، هاوبەشی سەرەکیی ئەمەریکا لە سوریا
هەسەدەیە و بڕیارى ئه‌مریكاشه كه هاوکار و هه‌ماهه‌نگییان به‌رده‌وامده‌بێت.
لە 13ی ئەم مانگەدا چه‌كدارێک هێرشیكرده‌سه‌ر
هێزه‌كانى ئه‌مریكا لە تەدموری سوریا و و به‌هۆیه‌وه سێ سەربازیی ئەمەریکیی
کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون....
296 جار خوێندراوەتەوە