پۆلیسی لەندەن ڕایگەیاند،
توانیویانە باندێکی دزیکردن دەستگیر بکەن، کە بەرپرسیارن لە دزینی 40هەزار مۆبایل
لە پایتەختی بەریتانیا و موبایلە دزراوەکانیشیان بە قاچاخ بردوە بۆ وڵاتی چین.
هەمەرەنگ:KNNC
ئاژانسی رۆیتەرز لە
زاری پۆلیسی لەندەنەوە بڵاویکردوەتەوە، لە یەکێک لە ئۆپراسیۆنە ئاڵۆزدا بۆ ناسینەوەی دزەکانی مۆبایل لە لەندەن، توانیویانە لەماوەی
هەفتەیەکدا 46 کەس دەستگیر بکەن.
بە وتەی بەرپرسانی داد
و پۆلیسی بەریتانیا، پێدەچێت ئەندامانی ئەو باندە بەرپرسبن لە دزینی 40٪ی
مۆبایلە دزراوەکانی پایتەختی بەریتانیا.
پۆلیس ئاماژەی بەوەکردوە، دزەکان بۆ کارەکەیان پاسکیلی کارەبایییان بەکارهێناوە؛ بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستگیرنەکرێن و بە خێرایی مۆبایلە دزراوەکان بگوازنەوە.
پۆلیسی لەندەن دەشڵێت؛
ئەمە یەکەمجار نییە و لێکۆڵینەوەیان لە دۆسیەکە
ساڵی ڕابردوو دەستیپێکردوە، کاتێک کۆگایەکی سەدان مۆبایلی دزراو لە نزیک فڕۆکەخانەی
هیسرۆی پایتەخت دۆزراوەتەوە و بڕیار بووە ئەو مۆبایلانە بە قاچاخ و لە ڕێگەیی فڕۆکەوە
بیگوازنەوە بۆ هۆنگ کۆنگ.
297 جار خوێندراوەتەوە