ماوەی هەشت ساڵە گۆشەگیربوونی بەتەمەنەكانی فەرەنسا ڕوی
لەهەڵكشانكردوەو رێكخراوێكیش ژیانی ئەوان بە گیانەڵانی كۆمەڵایەتی ناودەبات.
هەواڵ: KNN
رێكخراوی لی پۆتی فرێر دی پۆڤەری فەرەنسی راپۆرتێكی پەیمانگەی سی ئێس ئەی بڵاوكردوەتەوە ،كە
تیایدا باس لەژیان و گوزەرانی بەتەمەنەكانی ئەو وڵاتە كراوە كە ژمارەیان نزیكەی 18
ملیۆن كەسن و لەو ژمارەیەش 750 هەزاریان كە تەمەنیان لەسەرو 60 ساڵییەوەیە و رێژەی لە 150% پێكدەهێنن تەواو گۆشەگیربون و هیچ كەسوكارێك لێیان ناپرسنەوە و
رێكخراوەكەش بە گیانەڵانی كۆمەڵایەتی ناویبردون .
ئاماژە بەوەشكراوە كەماوەی
هەشت ساڵە گۆشەگیربونی بەتەمەنەكان لەفەرەنسا بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لەهەڵكشان
كردوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار بەتەمەن چاویان
بەمنداڵ و نەوەكانیان ناكەوێت و پێكەوە كۆنابینەوە و لەهەمان كاتیشدا 3 ملیۆن و
200 هەزار بەتەمەنی تریش نەمنداڵ و نە نەوەیان هەیە.
لەساڵی 2022 تێكڕای خۆ كوشتن
لەنێو ئەو كەسانەی تەمەنیان لەنێوان 85بۆ94 ساڵدا بوە بەرێژەی 35.2 بوە بۆ هەر 100 هەزار كەسێك واتە دوو
هێندەی رێژەی تەمەنەكانی تری كۆمەڵگە بوون.
رێكخراوەكە دوپاتیكردوەتەوە كە هەژاری و بەكار نەهێنانی ئینتەرنێت و
لەدەستدانی سەربەخۆیی و نەبونی خێزان لەو هۆكارانەن كە گۆشەگیرییان لەنێو
بەتەمەنەكاندا زیاتر كردوە.
197 جار خوێندراوەتەوە