لەبارەی کەشوهەواوە هۆشداریی دەدرێت و داوا لە
هاووڵاتییان دەکرێت ئاگاداربن.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی عێراق هۆشداریی داوە لە دروستبوونی تەمێکی چڕ
لە درێژایی ئەم ماوەیەدا، بە تایبەت لە کاتەکانی شەو و بەیانیاندا لە هەرێمی کوردستان و عێراق، هەربۆیە داوای لە
هاووڵاتییان کردوە بە ئاگاییەوە مامەڵە بکەن.
پەیوەست بەو
بابەتە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکیدا داوا لەشۆفێران دەکات لەکاتی شەو و بەیانی زودا گرنگی بەبارودۆخی کەشوهەوا بدەن و دەڵێت، زۆربەی كات لەوكاتانەدا تەمومژێكی زۆر دروست دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونکردنەوەی زیاتری داوە و داوای لە شۆفێران کردوە، لەکاتی گەشتکردنیان لەنێوان شارەکان و لەسەر ڕێگەوبانەکان و ڕێگەکانی
دەرەوە، ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر، دووربکەونەوە لەتێپەڕاندنی سنوری دیاریکراوی
خێرایی و خێرا لێخوڕین، هەروەها مەودای نێوان ئۆتۆمبێلەکان بپارێزن، لەگەڵ ئەوەشدا
لایتی پێشەوەو و دواوە و ئاگادارکردنەوەیان چالاک بکەن و با کار بکات.
هاتوچۆی عێراق ئاماژەی
بەوەشداوە، لەئێستادا مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەڕۆک سەرقاڵی
بەکارهێنانی فلتەری هاتوچۆن بۆ ڕێنماییکردنی ئۆتۆمبێلەکان و بەیاوەریکردنیان لەسەر
ڕێگاکانی دەرەوە بۆ گەیشتن بەسەلامەتی و ڕێگریکردن لەڕوداوی هاتوچۆ بۆ سەلامەتی
سەرجەم بەکارهێنەرانی ڕێگاوبان....
6099 جار خوێندراوەتەوە