حکومەتی تاڵیبان بەکارهێنانی موبایلی زیرەکی لە زانکۆکاندا قەدەغە کرد

KNN : Kurdish News Network
12:35 - 06/10/2025
هەمەڕەنگ
+
-


وەزارەتی خوێندنی باڵای تاڵیبان, زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکانی ئەفغانستانی ئاگادارکردەوە کە لەمەودوا بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان لە کاتی دەوام و لە ژینگەی زانکۆ و دامەزراوەکانی پەیوەست بەم وەزارەتە قەدەغەیە و جگە لە ڕاگری زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکان هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە مۆبایلە زیرەکەکانی خۆی بهێنێتە سەر کارەکەی.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ یەکشەممە زیائوڵا هاشمی، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای تاڵیبان بە تۆڵۆنیوزی( کە کەناڵێکی ئەفغانستانە) ڕاگەیاندوە؛ فەرمانەکە دەرچوە و بە سەرجەم زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکاندا بڵاوکراوەتەوە.


دوو سەرچاوە لە زانکۆی کابول بە پێگەی (ئیندیپێنت -فارسی)یان راگەیاندوە؛ بەرپرسانی وەزارەتی هاندان بۆ چاکە و ڕێگریکردن لە خراپەکاری تاڵیبان لە زانکۆکان ڕاسپێردراون چاودێری جێبەجێکردنی ئەم سنوردارکردنە بکەن و ڕاپۆرتێک بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بنێرن.

ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ پێویستە فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرجەم دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت لە سەرتاسەری ئەفغانستان پابەندی ئەم فەرمانە بن.


 ئەو دوو سەرچاوەیە وتوشیانە؛ وەزارەتی هاندان بۆ چاکە و ڕێگریکردن لە خراپەکاری کەسێکی وەک ئەفسەری لە سەرجەم زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکان دەستنیشانکردوە بۆ ئەوەی بە توندی ئەو فەرمان و سنوردارکردنانە جێبەجێ بکات کە دەرچوە.

بەگوێرەی بەرپرسانی تاڵیبان، ئامانج لەم بڕیارە "ڕێگریکردنە لە سەرقاڵی زیادەڕۆیی لە پرۆفیسۆر و فەرمانبەران" دەڵێن؛ مۆبایلە زیرەکەکان دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی کات و دواکەوتن لە تەواوکردنی ئەرکەکان.

156 جار خوێندراوەتەوە