وەزیری دارایی ئیسرائیل: هیوادارم سبەینێ بڕیاری داگیرکردنی غەززە و لەناوبردنی حەماس بدەین

KNN : Kurdish News Network
08:47 - 06/08/2025
جیهان
+
-

بێزالیل سمۆتریچ،  وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەوروپا و حەماس و چەپەکانی ئیسرائیل فشاریان لێ دەکەن بۆ ئەوەی شەڕەکە ڕابگرین، بەڵام هیوادارە سبەینی بڕیاری داگیرکردنی غەززە و لەنابوردنی حەماس بدەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، فشاری زۆریان لەسەرە بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە، بەڵام ئەو گرنگی بە خەڵکی غەززە نادات و پێویستە حەماس لە ڕوی ئابورییەوە بەتەواوتی سست بکرێت و بە تەواوەتی داببڕێت لە وەرگرتنی هاوکاری.


ناوبراو ئەماژەی بەوەشکردوە، بۆ ئەوەی هاوکارییەکان نەگاتە دەستی حەماس هەوڵ دەدات بودجەیەک ئامادەبکات  تا بتوانن  خۆیان پارەی هاوکارییەکان دابین بکەن و نەهێڵن بگاتە دەستی حەماس.


سمۆتریچ ئەوەشی خستوەتە رو تا ئێستا تێچوی شەڕەی غەززە گەیشتوەتە 300 ملیار شیکلی ئیسرائیل کە دەکاتە زیاتر لە 87 ملیار دۆلار،  هیواشی خواستوە سبەینێ بڕیارێک بدەن بۆ هێرشکردن و داگیرکردنی هەمو غەززە و لەناوبردنی حەماس لەڕوی سەربازییەوە.


ئەمە لە کاتێكدایە بڕیار وایە سبەینێ  پلانی کۆتایی بدرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی ئـ.ـیسرائیل و یەکلای بکرێتەوە کە بەتەواوەتی بڕیاری داگریکردنی غەززە بدرێت یاخود نا، کە نەتانیاهۆ، خواستی داگیرکردنی تەواوی غـەززەی هەیە و سوپای وڵاتەکەش دژیەتی

200 جار خوێندراوەتەوە